به‌رپرسێكی باڵای گۆڕان ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌

یەک شەممە, 21 تشرینی یەکەم 2018 10:13


 ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان و ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەکە دەستی لەکارکێشایەوە.

محەمەد عەلی ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆران ڕایگەیاندووە: "بەدڵێکی پڕ لەغەم و نائومێدیەکی قوڵەوە، دەستلەکارکێشانەوەم لەپۆستی ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامی جڤات ڕادەگەیەنم".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌: "زۆر سوپاس و ڕێزم ھەیە بۆ ھەموو ھاوڕێیانی ژوورەکە و جڤات کە لە ماوەی ڕابردوودا پێکەوە کارمان کردووە، ئەڵبەتە لەداھاتوودا قسەمان دەبێت لەسەرھۆکارەکانی وازھێنان و لاوازبوونی بزوتنەوەکە".

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی