خوێندكارانی كۆلێژی پزیشك بۆ جاری سێیه‌م گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا

21/10/2018 - 15:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەمڕۆ خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی بەشی ددانی زانكۆی سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی بەشی ددان زانكۆی سلێمانی، بۆ جاری سێیەم لەبەردەم كۆلێژەكەیان خۆپیشاندانیان دەستپێكردەوە و بەردەوامن لەسەر داواكارییەكانیان.

ئەو خوێندكارانە داوادەكەن، دوای تەواوكردنی زانكۆ هەلی دامەزراندنیان پێبدرێت و داوای دابینكردنی پێداویستییه‌كانی كۆلێژه‌كه‌یان ده‌كردو داواشیان كرد، دەرچوانی پێش خۆشیان دابمەزرێن كە خوێندنیان تەواو كردوەو تائێستا دانەمەزراون.



ف.ق