زانیاریه‌ دروست و نهێنییه‌كان له‌باره‌ى كونكردنى بۆڕى نه‌وت لە هەولێر بزانە

یەک شەممە, 21 تشرینی یەکەم 2018 12:19

رۆژنامەنووس سەرتیپ وەیسی كەریم

*ئه‌و گروپه‌ى ده‌ستگیركراون زیاتر له‌ شه‌ش كه‌سن، كه‌ له‌ بازرگان و به‌رپرسى باڵاو مام ناوه‌ندو دوو ئه‌فسه‌رى ئاسایش به‌ پله‌ى ملازم و نه‌قیب پێكهاتوون .

*كونكردنى ئه‌و بۆڕیانه‌ له‌ سنوورى ناحیه‌ى "كه‌ورگۆسك"ى سه‌ربه‌قه‌زاى خه‌باتى هه‌ولێر تاوه‌كو پارێزگاى دهۆك بووه‌، له‌ زیاتر له‌ 10 شوێنى جیاواز به‌ درێژایى ئه‌م ڕێوڕه‌وه‌ كونكردن له‌ بۆڕى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم بۆ توركیا ئه‌نجامدراوه‌ . 
*كاره‌كه‌ به‌ هاوكارى شاره‌زایه‌كى تورك كراوه‌ له‌ سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى بۆڕى نه‌وت هه‌رێم بۆ توركیا، واته‌ به‌ چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر.
*نه‌وتى خاوى ده‌رهێنراو له‌ لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ فرۆشراوه‌ته‌ پاڵاوگه‌ لاوه‌كى و نایاساییه‌كان له‌ ناوخۆى هه‌رێم.
* ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ى نه‌وته‌كه‌و كۆى پڕۆسه‌كه‌ به‌ گشتیى، ئه‌وه‌نده‌ به‌ لێزانانه‌ كراوه‌ ، كه‌ له‌ شێوه‌ى كارى گروپى مافیایى هاوشێوه‌ى وڵاتان بووه‌، بۆیه‌ دركپێكردن و ئاشكراكردنى قورس بووه‌.
* ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ى نه‌وته‌كه‌ ده‌یان كیلۆمه‌تر له‌ شوێنى كونكردنه‌كان دوورتر بووه‌.
* لیژنه‌ى تایبه‌ت و نهێنى له‌ لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم پێكهێنراوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌ شوێنى نادیارو تایبه‌ت لێكۆڵێنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
*ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ خه‌ڵكى دیكه‌ش به‌و قه‌زیه‌وه‌ تێوه‌بگلێن.