بەڕێوەبەری هاتوچۆی كەركوك لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

دوو شەممە, 22 تشرینی یەکەم 2018 05:31

 

 

بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق، عەقید (شێرزاد ئەحمەد) بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی كەركوك لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.

بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كە بەرواری (21/10/2018) ی لەسەرەو واژۆی لیوا (عامر عەزاوی) بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هاتوچۆی لەسەرە، ئەو بەڕێوەبەرە كوردە لە پۆستەكەی دوورخراوەتەوە، كە لە پشكی یەكێتی بوو.

لە بڕیارەكەدا هاتووە، (جەمال حەكیم موحەمەد) وەك بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی هاتوچۆی كەركوك دەستبەكاردەبێت.

 

 

ئـ . كـ