بەڤیدیۆ... بەشە ئاردی چوار مانگی هاوڵاتیان پاشەكەوت دەكرێت، بەپارە قەرەبو دەكرێنەوە

دوو شەممە, 22 تشرینی یەکەم 2018 06:32

 

وەزارەتی بازرگانی عێراق بەشە ئاردی چوار مانگی هاولاتیان پاشەكەوت دەكات و لە ساڵێكیشدا هەشت مانگ بەشەئارد دابەش دەكرێت و بڕیارە بەشەر ئاردی ئەو چوار مانگە قەرەبو بكرێتەوە.

 

بریكارەكانی خۆراك لەسەر بەرزبونەوەی نرخی ئارد ڕایدەگەیەنن: ئێستا بەهۆی پاشەكەوتكردنی بەشەئاردی چوار مانگی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی هاوردەی ئارد لە ئێران و توركیاوە نرخەكەی لەبازارەكانی هەرێم زیادی كردوە و لەگەڵ زیادكردنی نرخەكەی كوالیتیەكەشی زۆر خراپە.


ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش وێرای چەند كۆبونەوەی لەسەر ئەو پرسە بەڵام نەتوانرا چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، هاوردە و ناردنكارانیش دەڵێن بەدوای جێگرەوەدا دەگەرێن بۆ زیادكردنی برەكەی لەبازار و كەمكردنەوەی نرخی ئارد.

 

 

 

س ب