وەزارەتی دارایی شێوازی دابەشکردنی مووچە دەگۆڕێت

02/11/2018 - 11:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وەزارەتی دارایی ئامادەکاری دەکات لە ساڵی داهاتوودا مووچەی تەواو بدرێت بە فەرمانبەران و پاشەكەوت نەمێنێت.

 

پەری نوری بەڕێوبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم راگەیاندووە: لە بودجەی 2019ی هەرێمدا مووچەی فەرمانبەران بەبێ پاشەكەوت دانراوە، چونكە حسابی ئەوەمان كردووە كە مووچەی تەواو بدرێت بە فەرمانبەران و پاشەكەوت نەمێنێت.

ڕاشیگەیاندووە "تائێستا هیچ بڕیارێك لەبارەی میكانیزم و چۆنێتی دانەوەی مووچە پاشەكەوتكراوەكان نەدراوەو كەی بڕیارێكی پێدەرچوو لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ئەوكاتە لەگەڵ خۆیدا دەبێت بودجەیەكی بۆ تەرخان بكرێت و ئەوكاتەش پاشكۆیەك بۆ بودجە دروست دەكرێت.