خشته‌یه‌كی مووچه‌ی مانگی (8) بڵاوده‌كرێـته‌وه‌

شەممە, 03 تشرینی دووەم 2018 05:57

خشتەی مووچەی مانگی هەشت بڵاوكرایەوە، بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراوەتەوە بەم شێوەیە مووچە دابەش دەكرێت.

لیستی مووچەی مانگی هەشتی سەرجەم وەزارەتەكان ئامادەكراوە، لەڕۆژی یەك شەممە چواری مانگ دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت بەم شێوەیە.

1. یەك شەممە چواری مانگ، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیوا تێكەڵەكان دابەش دەكرێ.
2. دووشەممە پێنجـی مانگ مووچەی یەكەكانی 70 و 80 دابەش دەكرێ.
3. سێ شەممە شەشی مانگ، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێ.
4. چوار شەممە حەوتی مانگ، مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێ.
5. پێنج شەممە هەشتی مانگ، مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانی سیاسی و وه‌زاره‌تی دارایی دابەش دەكرێ.
6. یەك شەممە (11) ی مانگ، مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەكرێ.
7. دووشەممە (12) مانگ، مووچەی كەمئەندامانی سەر بە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دابەش دەكرێ.
8. سێ شەممە (13) ی مانگ، مووچەی وەزارەتی دادو ئەنجوومەنی دادوەری دابەش دەكرێ.
9. چوارشەممە (14) ی مانگ، مووچەی هەردوو وەزارەتی ئەوقاف و سامانە سروشتیەكان دابەش دەكرێت.
10. پێنج شەممە (15) ی مانگ مووچەی كارمەندانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دابەش دەكرێ.
11. یەك شەممە (18) ی مانگ، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای گشتی ئاسایش، زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن دابەش دەكرێ.
12. دووشەممە (19) ی مانگ، مووچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی كارەبا، وەزارەتی رۆشنبیری دابەش دەكرێ.
13. سێ شەممە (20) ی مانگ، مووچەی وەزارەتی پلاندانان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی گواستنەوە‌و گەیاندن دابەش دەكرێ.
14. چوارشەممە (21) ی مانگ، مووچەی هەر سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی هەرێم دابەش دەكرێ.
15. پێنج شەممە (22) ی مانگ، مووچەی وەزارەتی كشتوكاڵ و دەستەی ژینگە، دەستەی مافی مرۆڤ و دەستەی چاودێری دارایی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دەزگای گشتی كاروباری مین دابەش دەكرێ.
16. یەك شەممە (25) مانگ مووچەی خانەنشینی سەربازی دابەش دەكرێ.
17. دووشەممە (26) مانگ مووچەی خانەنشینی مەدەنی دابەش دەكرێ.

تێبینی : هەر ڕۆژێك پشووی فەرمی بێت، مووچەی وەزارەتەكان دەكەوێتە ڕۆژی دواتر.