لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بڵاوکرایەوە

یەک شەممە, 04 تشرینی دووەم 2018 11:47
وەزارەتی دارایی و ئابووری لە دووشەممە 5 ی تشرینی دوومەوە دەست دەکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت و بەردەوام دەبێت تا ٢٦ تشرینی دووەم.
ماڵپەڕی وشەی نزیک پارتی بڵاویکردەوە: سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، ئامادەكاری تەواو بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت كراوە و بەپێی ئەم خشتەیە مووچەی سەرجەم دامەزراوەكان لە چواری مانگەوە دابەش دەكرێ:
 
1ـ دووشەممە پێنجی مانگ، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان.
 
2ـ سێ شەممە شەشی مانگ، یەكەكانی 70 و 80.
 
3ـ چوارشەممە حەوتی مانگ، وەزارەتی پەروەردە.
 
4ـ پینج شەممە هەشتی مانگ، وەزارەتی تەندروستی.
 
5ـ یەك شەممە  11ـی مانگ مانگ ، وەزارەتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان و كەسوكاری شەھیدان و ئەنفالكراوان و زیندانی سیاسی.
 
6ـ دوو شەممە 12ـی مانگ، وەزارەتی خوێندنی باڵا.
 
7ـ سێ شەممە 13ی مانگ، كەمئەندامان لە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی.
 
8ـ چوارشەممە 14ی مانگ، وەزارەتی داد و ئەنجوومەنی دادوەری.
 
9ـ پێنج شەمەممە 15ی مانگ، مووچەی هەردوو وەزارەتی ئەوقاف و سامانە سرووشتیەكان.
 
10ـ یەك شەممە 18ی مانگ، وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی.
 
11ـ دوو شەممە 19ی مانگ، وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجوومەن و دەزگای گشتی ئاسایش و بەرگری و فریاكەوتن، زێرەڤانی.
 
12ـ سێ شەممە 20ی مانگ، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی كارەبا  و وەزارەتی رۆشنبیری.
 
13ـچوار شەممە 21ی مانگ، وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ، وەزارەتی گواستنەوە ‌و گەیاندن.
 
14ـ پێنج شەم 22ی مانگ، سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی هەرێم.
 
15ـ یەك شەم 25ی مانگ، وەزارەتی كشتوكاڵ و دەستەی ژینگە، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی چاودێری دارایی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاكی و دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم،دەزگای گشتی كاروباری مین و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن.
 
15ـ دوو شەم 26ی مانگ خانەنشینی سەربازی.
 
16ـ دوو شەم 27ی مانگ، خانەنشینی مەدەنی.