ڕۆژێک پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

پێنج شەممە, 08 تشرینی دووەم 2018 07:13

بە گوێرەی خشتەی پشووەکانی عێراق لەم مانگەدا تەنها یەک ڕۆژ پشووە.

ماڵپەڕی publicholidaysبڵاویکردووەتەوە کە لەم مانگەدا ڕۆژێک پشووی فەرمییە لە عێراق و پشووەکەش سەرتاسەری عێراق دەگرێتەوە و بۆ ئەوەش پشت بە خشتەی پشووەکان بەستراوە کە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەندکراوە.

هەر بەگوێرەی ئەو خشتەیەی بڵاوکراوەتەوە ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە پشووی فەرمی دەبێت بە بۆنەی ڕۆژی لە دایکوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە کە یەکێکە لە بۆنە ئاینییە گرنگەکان و هەریمی کوردستانیش دەگرێتەوە.