لە بارەی دابەشکردنی مووچەی دوومانگەوە حکومەت بڕیاریدا

پێنج شەممە, 08 تشرینی دووەم 2018 07:38
 


به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ هه‌رێم‌ له‌باره‌ی‌ چاره‌نوسی مووچه‌ی دوو مانگی‌ نه‌دراوی ساڵی‌ ڕابردوی فه‌رمانبه‌ره‌ ئیتحادییه‌كان له‌هه‌رێم ڕایگەیاند"نوسراوی ڕه‌سمی حكومه‌تی‌ عیراق هه‌یه‌ كه‌ موچه‌ی‌ دوو مانگی‌ ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ نه‌دراوه‌ بۆیه‌ مافیان نافه‌وتێت".


لیوا هێرش ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ هه‌رێم بە تۆڕی سلێمانی وتووە، "له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ عیراق له‌په‌یوه‌ندیداین تاوه‌كو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ هه‌رێم كه‌ ته‌واوی‌ فه‌رمانبه‌ره‌ ئیتیحادییه‌كان له‌خۆده‌گرێت موچه‌ی‌ دوو مانگی‌ ساڵی‌ ڕابردویان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ ڕه‌وانه‌نه‌كراوه‌، هه‌وڵبدرێت به‌زوترینكات بۆیان خه‌رجبكرێت".

ڕاشیگەیاندووە "ئێمه‌ له‌هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامین و چه‌ند كارێكی‌ ڕۆتینیات و نوسراوی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌ كاری‌ له‌سه‌ركراوه‌، جگه‌له‌وه‌ش به‌غدا پێشتر خۆی نوسراوی ڕه‌سمی ئاڕاسته‌ی‌ ئێمه‌ كردوه‌ كه‌ موچه‌ی‌ دوو مانگی‌ فه‌رمانبه‌ره‌ ئیتحادییه‌كانی‌ عیراق له‌هه‌رێم خه‌رجنه‌كراوه‌، بۆیه‌ مافی ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ نافه‌وتێت".

دەشڵێت "پرسی‌ پڕۆژه‌ بودجه‌ی‌ 2019ی عیراق هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌موچه‌ی‌ ئه‌و دوو مانگه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ره‌ ئیتحادییه‌كانه‌وه‌ نییه‌و مافیان نافه‌وتێت، چونكه‌ پێشتر به‌غدا خۆی به‌دواداچونی بۆ موچه‌ی‌ ئه‌و دوو مانگه‌ نه‌دراوه‌ی‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ كردوه‌و نوسراوی ڕه‌سمی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئاراسته‌ی‌ ئێمه‌ كردوه‌".