‌وەزارەتی دارایی باجی لەسەر شیش و چیمەنتۆی هاوردە زیاد كرد

پێنج شەممە, 08 تشرینی دووەم 2018 08:13

 

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایدەگەیەنێت: بەمەبەستی هاندان و پشتگیری كردنی بەرهەمی ناوخۆ بڕیار درا بە زیادكردنی باج لەسەر چیمەنتۆ و شیشی سەبە.

 


كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ئاگاداری نامەیەكدا كە ئاڕاستەی كۆمپانیایەكان و بازرگانانی كردوە ڕایگەیاند: ئاگاداری گشت كۆمپانیایەكان و بازرگانان و پیلەوەرانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەكەینەوە ، ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ژمارە (3026) لە (2018/9/18) ، وە ئاماژە بە نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ ،بەڕێوەبەرایەتی ووردبینی و پێناسە،دیاری كردنی بەها ژمارە(17118) لە ڕێكەوتی (2018/10/29) لەسەر دانانی ڕەسمی زیادەی گومرگی،بۆ بەرهەمی ناوخۆ ( چیمەنتۆ-شیشی سەبە) بەمەبەستی هاندان و پشتگیری كردنی بەرهەمی ناوخۆ بڕیار درا .

 

1- چیمەنتۆی ئاسایی و مقاوم بە ڕێژەی (15%) لە بەهای پێناسە ڕەسمی زیادەی لێوەربگیرێت لە كاتی هاوردەكردنی.
2- شیشی سەبە ( حدید التسلیح ) هەموو جۆرو قەبارەیەك بە ڕێژەی (10%) لە بەهای پێناسەی ڕەسمی زیادە لێوەربگیرێت.
3- لەبەرواری 2018/11/16 دەچێتە بواری جێبەجێكردن.

 

 

 

 

 

س ب