ئەمڕۆ سێهەمین ڤیستیڤاڵی هەنگوین لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

پێنج شەممە, 08 تشرینی دووەم 2018 08:45

 

 

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ لە ناوپاركی ئازادی شاری سلێمانی سێهەمین ڤیستیڤاڵی هەنگوین بەڕێوەدەچێت و لە ماوەی دوو رۆژی ڤیستیڤاڵدا بە سەدان جۆر هەنگوینی كوردستان نمایش دەكرێت.

 


قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە لەناوپاركی ئازادی شاری سلێمانی سێهەمین ڤیستڤاڵی هەنگوین بەڕێوەدەێت كە لەلایەن كۆمەڵەی هەنگەوانانی كوردستان بە هاوكاری قائیمقامیەتی سلێمانی رێكخراوە.

 


لە هەرێمی كوردستان بەهەزاران پرۆژەی گەورەی هەنگ بوونی هەیە و بڕیارە لە ڤیستیڤاڵەكەدا بەسەدان جۆر لە هەنگوینی ناوچەجیاكان و شاخەكانی كوردستان نمایش بكرێت.

 


ڤیستیڤاڵەكە لە كاتێكدایە هەنگوینی كوردستان بەیەكێك لە هەرە باشترین جۆرەكانی هەنگوین ناودەبرێت و ناوبانگێكی زۆری لە ناوچەكەدا پەیدا كردووە , لەو بڕەی كە بەرهەم دەهێندرێت زۆرجار هەناردەی دەرەوەی هەرێم دەكرێت .

 

 

 

 

س ب