كارگەكانی سلێمانی پابەند دەكرێن بەپاراستنی ژینگە

پێنج شەممە, 08 تشرینی دووەم 2018 08:48

 

كارگەكانی سنوری شاری سلێمانی پابەند دەكرێن بە جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییە ژینگەییەكان و قائیمقامیەتی سلێمانیش دەڵێت: مەبەست لەم هەنگاوە پاراستنی ژینگەی ناوچەكە و تەندروستی هاوڵاتیانە.

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: پێویستە هەموو كارگەكان پابەند بن بە مەرج و رێنماییە ژینگەییەكان و نەبنە هۆكاری بۆ پیسبوونی ژینگەی ناوچەكە.

 


هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ئامانجیان لەم هەنگاوە پاراستنی ژینگە و تەندروستی هاوڵاتیانە.

 


ئەوەشی خستەڕوو: داواشی لە خاوەنی كارگەكانی پیشەسازی كرد لە زووترین كاتدا ئەو گرفتانەی كە لەكارگەكانیاندا هەیە چارەسەری بكەن، چونكە لیژنە تایبەتمەندەكان بەدواداچون بۆ جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكان دەكەن و هەر خاوەنكارگەیەك پابەند نەبێت رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە .

 

 

 

 

 

س ب