لەسەر دامەزراندن لە وەزارەتی تەندروستی ڕونكردنەوە دەدرێت

پێنج شەممە, 08 تشرینی دووەم 2018 09:17

 

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەگوێرەی‌ پێویستی میلاكی بەردەستمان كارمەند دادەمەزرێنین و هەركارمەندێكیش وازبهێنێت، لەشوێنەكەی كەسی دیكە دادەمەزرێنین.



ئەمرۆ پێنج شەممە د.ڕێكەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانەی بەڕێوەچونی سیمینارێك دەربارەی نەخۆشییەكانی ناڕێكی زگماكی لەسلێمانی، ڕایگەیاند: دوای دەركردنی چەند بڕیارێك لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەبارەت بەدەرمان، هەوڵەكانمان چڕكردۆتەوەو لەئێستاشدا لە قۆناغی كۆتایی دروستكردنی دامەزراوەی نیشتیمانی دەرمانداین.


سەبارەت بە پرۆسەی دامەزراندن لە وەزارەتی تەندروستیدا، د.ڕێكەوت ووتی: بەگوێرەی‌ پێویستی و میلاكی بەردەستمان خوازیاران دادەمەزرێنین و بەردەوامیش لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیراندا لەهەوڵداین و بەدابینكردنی میلاكیش بۆمان كەسانی دیكە دادەمەزرێنین.


هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا بەرنامەی لەجیاتی دانانمان بەردەوامەو هەركەسێكیش وازبهێنێت كەسی دیكە لەشوێنەكەی‌ دادەنێین.

 

 

 

 

س ب