هەفتەی داهاتوو مووچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت

پێنج شەممە, 08 تشرینی دووەم 2018 15:40

دابەشکردنی مووچە بەردەوامدەبێت و وابڕیاره‌ له‌ هه‌فته‌ى داهاتوودا چەند وه‌زاره‌ت و توێژ مووچه‌ وه‌ربگرن.


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار لە وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ "كورديو"ى  ڕاگەیاند له‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌وه‌ 11ى تشرینى دووه‌م دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئابى فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و سه‌ره‌تا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و كاروبارى ئه‌نفالكراوان و دارایی‌ و مووچه‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابه‌شده‌كرێت".

وتیشى "له‌هه‌فته‌ى داهاتوودا چه‌ند وه‌زاره‌تێكى دیکەش دابه‌شده‌كرێت له‌وانه‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و سامانه‌ سروشتییه‌كان و مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان و وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی".