بەفر بارین ئەم ناوچەیەی كوردستانی گرتەوە

پێنج شەممە, 08 تشرینی دووەم 2018 20:01

 

 

لە ماوەی (24) كاتژمێری ڕابردوو پلەكانی گەرما لەناوچە كوردنشینەكانی خۆرهەڵاتی كوردستان بەردەوام بووەو پێشبینی دەكرێت ئەو كەشە تاكو كۆتایی ئەم هەفتەیە درێژەی هەبێت.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میهر، دۆخی ناجێگیری كەشوهەوای پاریزگای كوردستان بەردەوامەو بۆ (24) كاتژمێری داهاتوو داكردنی باران لە سەرتاسەری پارێزگای كوردستان هەیەو هاوكات پلەكانی گەرماش دابەزینیان تۆمار كردووە.

شەپۆڵی نوێی باران كە لە رۆژی دووشەممە لە پارێزگای كوردستان دەستی پێكردووە تا شەوی ڕابردوو درێژەی هەبووەو پێشبینی دەكرێت كە ئەم شەپۆڵە لە داكردن كەم و زۆر بە ئاسمانی پارێزگاوە بمێنێتەوە، بەڵام داكردنەكان بڵاو نایەكسان دەبن.

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەكان داكردنی باران لە پارێزگای كوردستان هاوكاتە لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرماو داكردنی بەفر لە مەودای نێوان سەوڵاواو پاوەو داخرانی شەقامەكانی ئەو شوێنەو تەمو مژی سەخت.

 

 

ئـ . كـ