ڤیدیۆكەی ببینە، فڕۆكەیەكی زەبەلاح لەسلێمانی نیشتەوە

دوو شەممە, 12 تشرینی دووەم 2018 09:53

 

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ یەكێك لە گەورەترین فڕۆكەكانی بواری گواستنەوەی ئاسمانی   لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نیشتەوە و فڕۆكەكەی بە فڕۆكەیەكی زەبەلاح ناوبرد.

 

بەشی پەیوەندییەگشتیەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠١٨/١١/١٢ یەكێك لە گەورەترین فڕۆكەكانی بواری گواستنەوەی ئاسمانی بۆ شمەك (كارگۆ)لەجۆری Antonov124 لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نیشتەوە و لە گوندی كارگۆی فڕۆكەخانە بارەكەی كە كارگەیەكی بەرهەمهێنانی خواردن بوو داگرت.


هرەوەها ئاماژەی بەوشكرد: ئەم جۆرە فڕۆكە زەبەلاحانە تەنها لەو فڕۆكەخانانەدا دەنیشنەوە كە توانا و مەرجەكانی سەلامەتیان بۆ ئەم جۆرە فڕۆكە هەیە وەئەمەش بۆ چەندین جارە ئەم فڕۆكەیە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بنیشێتەوە.

 

 

 

 

س ب