رێنمایی سەبارەت بە شێوازی بەكارهێنانی بوتڵی غاز بڵاودەكرێتەوە

چوار شەممە, 14 تشرینی دووەم 2018 08:01

 



بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی رێنماییەكی سەبارەت بە شێوازی بەكارهێنانی بوتڵی غاز لەناو ماڵان و شوێنە گشتییەكان بڵاوكردەوە، كەتیایدا هاتووە: بە هیچ شێوەیەك نابێت بگڵی غاز لەشوێنی كاركردندا هەبێت یان دابنرێت لە جێگەیەك كە سەقفی گیرابێت و هەوای دەرنەچێت وەك ژێرزەمین و كۆگا و چێشت خانە.

 

دەقی ڕێنماییەكەی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی:

 

چەند ڕێنماییەكی گرنگ و پێویست بـــــــــۆ بەكارهێنانی بگـــــڵی (غـــــــــاز )

 

. بەكارهێنانی بۆری و صۆندەی تایبەت و حەراری دژە سووتان بۆ گەیاندنی غازەكە بە شوێنی مەبەست كە بەرگەی گەرمی و پەستان بگرێت .
2. نابێت صۆندەی غاز لە پشتی فڕن و گەباخەوە بگوازرێتەوە و كاریگەری گەرمی لەسەر بێت بەردەوام .
3. بە هیچ شێوەیەك نابێت بگڵی غاز لەشوێنی كاركردندا هەبێت یان دابنرێت لە جێگەیەك كە سەقفی گیرابێت و هەوای دەرنەچێت وەك ژێرزەمین و كۆگا و چێشت خانە .
4. كردنەوەی غاز لەسەرەمنچەمەكەوە لەكاتی پێویستی و ئیش كردندا وە كوژانەوەی لە سەرەمنچەمەكەوە نەك تەنها كوژانەوەی لە ئامێری گەرمكەرەوەكەوە .
5. لەكاتی بەستنی بەشی ژێرەوە بگڵی غاز نابێت ئاوی گەرم بكار بهێنیت بۆ توانەوەی سەهۆڵەكە بەڵكو دەبێت بگڵی غازەكە بگۆڕدرێت دابنرێت هەتا خۆی ئەتوێتەوە .. ئەم حاڵەتە كەمتر لە ماڵدا ڕوو دەدات زیاتر لە نانەواخانە و چێشتخانەكاندا ڕوو دەدات بەهۆی بەكار هێنانی سەرە منچەمەی هەزاری .
6. ئەگەر هەستت بە بۆنی غاز كرد لە شوێنە كاركردندا نابێت بە هیچ جۆرێك كارەبا داگیرسێنیت تەنانەت ئەگەر ساحیبەی هەواش بێت ، چونكەی بە داگیرساندنی ساحیبە یان تەنها گڵۆپێك ئەبێتە هەوی دروست بوونی شەرارەی ئاگر و بەخێرا ترین شێوە كڵپەدەكات و كارەسات دەخولقێت .
7. كاتێك هەست بە بۆنی غاز دەكەیت باشترێن ڕێگە بۆ خۆپاراستن دروست كردنی (تهویە) یە بۆ دەرچونی غازەكە وە لەم حاڵەتەشدا باشترین چارەسەر كردنەوەی دەرگاو پەنجەرەیە .

بڵاوی بكەنەوە تابتوانین زۆرترین كەس ئاگاداربكەینەوە و ژیانی كەسانێك لە مەترسی دوور بخەینەوە...

 

 

 

س ب