لیستی مووچەی هەموو وەزارەتەكان بڵاودەكرێتەوە

15/11/2018 - 09:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

خشتەی دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و ئەمڕۆ تەنها موچەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی دابەش دەكرێت، سەرەتای هەفتەی داهاتووش مووچەی تەواوی وەزارەت و دەستەكان دابەش دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ مووچەی مانگی (8) ی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی دابەشدەكرێت.

لەزانیارییەكاندا هاتووە كە ئێس ئێن ئێن بڵاویكردۆتەوە، لەگەڵ گەیشتنی (317) ملیار دینارەكەی حكومەتی عێراقیش، رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو، خشتەی نوێی مووچە بڵاودەكرێتەوەو مووچەی تەواوی وەزارەت و دەستەو سەرۆكایەتییەكان دابەشدەكرێت.

 

 

ئـ . كـ