مووچەی ئەم مانگە بە خێراتر دابەشدەکرێت

پێنج شەممە, 15 تشرینی دووەم 2018 07:38
بڕی ٣١٧ ملیارەکەی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق گەیشتووەو سبەی پێنج شەممە بڕی پارەكە رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەكات.
 
عابد ساڵح، بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عیراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند " ئەمڕۆ 14ی 11ی 2018، بڕی 317 ملیار دینارەكەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەبەغداوە گەیشتۆتە هەرێمی كوردستان".
 
ئەو بەرپرسە بە تۆڕی سلێمانی راگەیاندووە "سبەینێ 15ی 11، پارەكە وەردەگرین و دەیخەینەسەر ژمارە حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم، بەمەش دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران خێراتر دەبێت".
 
مووچەی ژمارەیەکی بەرچاو لەوەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم تا ئێستا نەدراوە گەیشتنی بڕە پارەکەی بەغدا دابەشکردنەکە خێرا دەکات.