دەستەی كەشناسی عێراق لەبارەی بارانبارین و دروستبونی لافاوەوە هۆشداری دەدات و ئەو شارانەش دیاری دەكات كەپێشبینی ڕودانی زۆرترین زیانی لێدەكرێت.
دەستەی كەشناسی عیراق لە بەیاننامەیەكدا لەسەر بارانبارین و دروستبونی لافاو ڕاگەیاند: پێشبینی دەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا زریان و لافاو شارەكانی باشوری وڵات وەك بەسڕە، میسان و زیقار دەگرێتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: پێویستی هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە لەماڵەكانیاندا بمێننەوە و بەشەودا گەشت نەكەن و دوور بكەونەوە لە كەنار روبارەكان.
دەستەی كەشناسی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: وەك پێشبینی دەكرێت هەوری چڕ ئاسمانی ئەو ناوچانە داپۆشێت كە بڕێكی زۆر ببارێت.