خشتەی مووچەی هەفتەی داهاتوو بڵاوكرایەوە

پێنج شەممە, 15 تشرینی دووەم 2018 08:28

 

سەرچاوەیەكی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئاب ژمارەیەك وەزارەت دابەشدەكرێت، دەشڵێت:”بە پێی ئەو پلانەی دانراوە هەفتەی داهاتوو مووچەی تەواوی مووچەخۆران دابەشدەكرێـت”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی وئابووری حكومەتی هەرێم بۆ (كوردیو) ئاشكراشیكرد، ڕۆژی یەكشەممە 18ی تشرینی دووەم مووچەی وەزارەتەكانی (پلاندانان، گواستنەوه و گەیاندن، شارەوانی و گەشتوگوزار، كشتوكاڵ و هەروەها وەزارەتی كارەبا) دابەشدەكرێت.

ئاشكراشی كرد، كە هەر له‌ هه‌مان رۆژ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ مووچەی دامەزراوەی دیوانی چاودێری‌ دارایی‌ و دەزگای مین دابەشبكرێت.

 

هه‌روه‌ها بۆ رۆژانی دواتر مووچەی هەر یەك لە وەزارەتەكانی پیشەسازی و بازرگانی و ڕۆشنبیری و ئاوەدانكردنەوە خەرجدەكرێت.

وتیشی :”بە پێی ئەو پلانەی دانراوە هەفتەی داهاتوو تەواوی ئەو وەزارەت و دەستە و فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی حەوت مووچەكانیان وەردەگرن”.

ڕاشیگەیاند، لەهەمان هەفتە مووچەی هەر سێ سەرۆكایەتی هەرێم و حكوومەت پەرلەمان و دابەشدەكرێت .