لەسەر فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ لەسلێمانی ڕونكردنەوە دەدرێت

پێنج شەممە, 15 تشرینی دووەم 2018 09:57

 

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت رەدی دەكاتەوە لە شاری سلێمانی گۆشتی گوێدرێژ فرۆشرابێت و رایدەگەیەنێت: دەزگایەكی ڕاگەیاند چەواشەكاری بڵاوكردوەتەوەو داوای یاسایی لەسەر تۆماردەكەین.

 

 

گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، رایگەیاند:" لەچەند رۆژی رابردودا یەكێك لە كەناڵە عەرەبیەكان لێدوانی سەبارەت بەكاری لیژنە هاوبەشەكان بەگشتی و هەبوون و فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ‌ بەتایبەتی، لێوەرگرتوین كە قسەكانی ئێمەیان شێواندووە و لەكاتی مونتاژكردنەكەدا لە چەند شوێنێك بڕیویانە، بۆ مەبەستێكی دیاریكراو".

 

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: هەموو لایەك ئاگادار دەكەین كە ئەو ڕاپۆرتەی بڵاوكراوەتەوە شێواندنێكی ئاشكرای تێدایە كە بە وێنە شوێنێك پیشانی بینەران دەدرێت كە ئەو شوێنە لە شاری سلێمانی نیە، بەرونی ئەوە دەردەكەو‌ێت كە یەكێك لە ووڵاتانی ئەفریقیا بێت، وكارمەندەكانی ئەو شوێنە دشداشەیان. لەبەردایە وڕەنگیان پێستیان ڕەشە.

 

 

ئەوەشی خستەڕوو: بە گشت لایەكی ڕادەگەیەنین دیاردە وحاڵەتی لەو شێوەیە لەناو شاری سلێمانیدا بوونی نیە، ئەوەی لە ڕاپۆرتەكەدا ووتراوە هەڵەیەكی ئاشكرایە ومەبەست لێی كەمكردنەوەی هەوڵ وماندووبوونی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیە و سەرتاپای هەواڵەكە دوورە لە ڕاستیەوە، لەچەند رۆژی داهاتودا رێكاری یاسایی دژی كەناڵەكە دەگرنە بەر.

 

 

جێگای ئاماژەبۆكردنە لەدو رۆژی رابردودا، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان بەشداریكردوە لە ڕاپۆرتێكی كەناڵی (الاتجاە)ی عەرەبی، ئەو ڕاپۆرتەی كەنالەكە بڵاویكردۆتەوە ئاماژەی بەوەداوە لەشاری سلێمانی فرۆشتنی گشتی گوێدرێژ هەیە.

 

س ب