داعش، پێشمەرگەیەكی دیل ئازاد دەكات، وێنەكەی ببینن

شەممە, 17 تشرینی دووەم 2018 05:37

 

 

دوای ئەوەی دوو هەفتە لەمەوبەر گروپە چەكدارەكانی داعش لەقەزای دووبز دوو هاوڵاتیان رفاندو دواتر یەكێكیان كوشت، دوێنێ‌ ئەوی تریان ئازاد كرد.

رۆژنامەنووس (موحەمەد فائیق) بڵاویكردۆتەوە، دوێنێ‌ دوای دوو هەفتە لەرفاندنیان، گروپە چەكدارەكانی داعش هاوڵاتییەكیان بەناوی (سەرحان موحەمەد ساڵح) ئازاد كرد.

ئەو كاتی كە داعش ئەو دوو كەسەی رفاند لە گوندی تەق تەقی سەربە قەزای دووبز، دواتر یەكێكیانی كوشت بەناوی (فەهمی ساڵح) و تەرمەكەشی لە گوندی (كونە رێوی) فڕێدا.

هەر دوێنێ‌ گروپە چەكدارەكانی داعش هاوڵاتییەكەی دیكەیان ئازاد كرد، كە ئەو پێشمەرگە بوو لە فەوجی سێی لیوای (126).

 

 

ئـ . كـ

 

 

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏‏وقوف‏ و‏لحية‏‏‏‏