ده‌رباره‌ی به‌كار هێنانی رۆنی زه‌یتی ماڵان ، ته‌ندروستی رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

دوو شەممە, 19 تشرینی دووەم 2018 11:34
ده‌رباره‌ی به‌كار هێنانی رۆنی زه‌یتی ماڵان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی  له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌دات رونكردنه‌وه‌ ده‌دات و وته‌بێژه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ئاشكرای ده‌كات، هه‌موو ئه‌و رۆنانه‌ی له‌كوالێتی كۆنتڕۆڵه‌وه‌ ده‌رچوون شیاون بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ به‌كاری بهێنێت.
(د.خاڵس قادر ) له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و رۆنه‌ بازرگانیانه‌ی دێنه‌ ناو هه‌رێمه‌وه‌ به‌كوالێتی كۆنتڕۆڵدا ده‌ڕۆن و له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ لێی به‌رپرسیارین پشكنینیان بۆ ده‌كرێت، بۆیه‌ هه‌ر رۆنێك له‌كوالێتی كۆنتڕۆڵ ده‌رچوو بوو، شیاوه‌ بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ به‌كاری بهێنێت.

وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ ،ئه‌و قسانه‌ی له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه‌ ده‌كرێن زۆر جیاوازه‌ له‌وه‌ی بنه‌مایه‌كی زانیستیانه‌ی هه‌بێت، پێویسته‌ ئه‌و خۆراكه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت پشكنینی بۆ كرابێت، پاشان قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك هه‌بێت له‌سه‌ر خۆراكه‌كه‌ ده‌توانرێت بدرێت به‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ته‌ندروستی، بۆیه‌ له‌هیچ حاڵه‌تێكدا گوێ له‌تاكه‌كه‌سێك ناگیرێت تاقسه‌كه‌ی بكرێت به‌بڕیار.

خاڵس قادر ئه‌وه‌شی بۆ تۆری هه‌واڵی سلێمانی ئاشكرا كردوه‌، ئه‌و رۆنی زه‌یته‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیای دابه‌شكردنی خۆراكه‌وه‌ دابه‌شده‌كرێت به‌فلته‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا تێپه‌ڕ نابێت، به‌ڵكو وه‌زاره‌تی بازرگانی خۆی لێی به‌رپرسیاره‌، ئێمه‌ ته‌نیا ئه‌و رۆنانه‌ ده‌پشكنین كه‌ بازرگانین.

ن.ش