پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای دهكات، حكومەتی هەرێم بە مەرجەكەی بەغدا بۆ رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە كۆمپانیای سۆمۆ رازیه وتاكه مەرجی ناردنی بەشە بودجەی هەرێمه و سەرۆكی فراكسیۆنی ئهو حزبهش رایدهگهینێت: پێویستە هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات.
(ڤیان سەبری) سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: لەناو بودجە هاتووە كە شایستەی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك، دەكاتە (12.67%)ی كۆی بودجەی عیراق، لەبەرامبەریشدا پێویستە هەرێم (250) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات.
سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئهوهشی ئاشكرا كردوه، پێشنیازێك خراوەتەڕوو بۆئەوەی پشكی هەرێم بۆ (017% ) زیاد بكرێت تا ئەوكاتە سەرژمێری دانیشتوانی عیراق دەكرێت، یان بودجەی سیادی كەمبكرێتەوەو ئەوكاتە ئەگەر پشكی هەرێمیش دەستكاری نەكرێت، شایستە داراییەكانی زیاد دەبێت.
ڤیان سهبری ئهوهشی بهتۆری ههواڵی سلێمانی راگهیاند: هەرێمی كوردستان هەمیشە پابەند بووە بەو رێككەوتنانەی لەگەڵ عیراق كردوویەتی، بۆیە دڵنیاین ئەمجارەش پابەند دەبێت و چاوەڕوانین حكومەتی بەغداش پابەند بێت.

ن.ش