بریندارانی چەكی کیمیايى ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن

دوو شەممە, 19 تشرینی دووەم 2018 12:44

 

کوردیو ـ هەڵەبجە ـ حەیدەر حەمەساڵح

لەهەنگاوێکیدا بۆ خزمەکردن بەبریندارانی چەکیکیمیایی لیژنەیەک لەوەزارەتی تەندروستی پێکدێت بەمەبەستی بردنە دەرەوی بریندارانی کیمیاباران بۆدەرەوەی وڵات .


هۆشمەند موراد ئەندامی دەستەی باڵای کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە لێدوانێکیدا بۆ کوردیو ڕایگەیاند : سەردانەکەمان بۆ چاوپێکەن بوو لە گەڵ بەڕێز "د. ڕێکەوت حمەڕشید" وەزیری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم و بە ئامادەبوونی د.ئـــازاد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە و "خاتوو ئــاسۆ" نوێنەری وەزارەتی دارایی و سەرۆکایەتی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە شاری سلێمانی کۆبونەوەیەک ئەنجـــامدرا مەبەست لە کۆبونەوەکە تاوتوێ کردنی ڕێکارەکانی ناردنە دەرەوەی بەرکەوتووانی کیمیاباران لە هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوەی وڵات بوو بە مەبەستی چارەسەر کردنیان .

 

ڕاشیگەیاند : بڕیارە بەم نزیکانە بە هەماهەنگی هەموو لایەک و دیاری کردنی بەرکەوتووان لە لایەن لیژنەیەکی پزیشکیەوە دەستنیشان بکرێن کە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لە سەر دراوە ، ئەم پرۆسەیە بەرکەوتووانی کیمیابارانی هەڵەبجە و سەرجەم بەرکەوتووانی کیمیاباران لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

أ.س