پێنج پێشمه‌رگه‌ بونه‌ قوربانی

دوو شەممە, 19 تشرینی دووەم 2018 12:49

 به‌هۆى رووداوێكى هاتوچۆوه‌، پێنج پێشمه‌رگه‌ بوونه‌ قوربانى، به‌رپرسى راگه‌یاندنى ته‌ندروستى زاخۆ ئاشكرای ده‌كات دووكه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌  .

(ئه‌میر عه‌لى) : "به‌هۆى رووداوێكه‌وه‌ له‌ نێوان ئۆتۆمبێلێكى بچووك و بارهه‌ڵگرێكدا، دوو پێشمه‌رگه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و سێ پێشمه‌رگه‌ش برینداربوون كه‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌ بچووكه‌كه‌دا بوون.

به‌رپرسى راگه‌یاندنى ته‌ندروستى زاخۆ ئه‌وه‌شی بۆدوارۆژ ئاشكرا كردوه‌، دوو له‌ برینداره‌كان ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى زاخۆن و دۆخى ته‌ندروستیان زۆر خراپه‌.

ن.ش