بە تۆمەتی ساختەكردنی تۆماری زەوی و زار دوو كه‌س ده‌ستگیر ده‌كرێن

دوو شەممە, 19 تشرینی دووەم 2018 14:44

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێك ئاشكرای كرد: "شەوی 18/11/2018، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار بە هەماهەنگی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەستابوون بە ساختەكردنی تۆماری زەوی و زار و فرۆشتنەوەی زەویەك بە هاووڵاتیان".

هه‌ر له‌ راگه‌رنراوه‌كه‌ ھاتووە: "دوای ئەوەی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار زانیارییان دەستكەوت لەسە دوو تۆمەتبار كە هەستاون بە ساختەكردنی تۆماری زەوی و زار و فرۆشتنەوەی زەویەكە بە هاووڵاتیان لە سنووری گەڕەكی هەواری شار لەشاری سلێمانی، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس لیژنەیەكیان پێكهێنا و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن".

له‌ ئیێستادا هەریەكه‌ لە تۆمەتباران (ع ، ر ، ح) دانیشتووی شاری كەركووك و (ك ، ع ، ش) دانیشتووی شاری هەولێر بە فەرمانی دادوەرو بە پێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و رەنگە فەرمانی دەستگیركردن بۆ كەسانی دیكەش دەربچێت كە دەستیان هەیە لەم تاوانەدا.

 

ر.ق