بەجۆش و خرۆشی هاوڵاتیانەوە، كەرنەڤاڵە جەماوەریەكەی هەولێر دەستی پێكرد

سێ شەممە, 20 تشرینی دووەم 2018 07:13

 

كوردیو - هەولێر


وەك بڕیار بوو ئەمڕۆ سێ شەممە لەهەولێری پایتەخت كەرنەڤاڵێكی جەماوەری بە بۆنەی یادی لە دایك بونی سەروەری مرۆڤایەتی (درودی خودای لەسەر بێت) دەستی پێكرد.

 


ئەمڕۆ سێ شەممە 12ی ربیع الاول بەرامبەر 20-11-2018، لەپاركی شار بەردەم قەڵای هەولێر ئاهەنگێكی جەماوەری بەبۆنەی یادی لەدایك بونی پێغەمبەر (درودی خودای لەسەر بێت) بە ئامادەبونی ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان دەستی پێكرد.

 


هەروەها لەبەشێك لە مزگەوتەكانی شاری هەولێردا ئاهەنگی جەماوەری بەڕێدەچێت كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە مزگەوتی قەیسەری گەورەی هەولێر بەشداری ئاهەنگی یادی لەدایكبوونی سەروەری مرۆڤایەتی (درودی خودای لەسەر بێت) كرد.

 


لە ئاهەنگە جەماوەرییەكەی هەولێردا هونەرمەند ئەیاد محمد لەگەڵ گروپی میوزیكی ژێدا بەشداری ئاهەنگەكەی هەولێر دەبن و تیایدا چەندین سرود پێشكەش دەكەن.

 

 

جێگای ئاماژەبۆكردنە لەكوچەو كۆڵان و ناو بازاڕو شوێنە گشتیەكانی هەولێردا شیرنی دەبەخشرێتەوەو لەبەشێكیش لەدوكان و فرۆشگاكاندا نرخی شمەك و كاڵاكان دابەزێندراوە و هاوڵاتیان بەجۆش و خرۆشەوە پێشوازی لەیادی لەدایكبونی سەروەری مرۆڤایەتی دەكەن.

 

 

 

 

 

 

 

س ب