كوردیو ڕیزبەندی دابەشكردنی سەرجەم وەزارەتەكان بڵاودەكاتەوە

25/11/2018 - 10:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لەسەرەتای مانگی 12 دەست دەكرێت بەدابەش كردنی موچەی مانگی 9ی ساڵی 2018 بەپێی ئەو ڕیزبەندیەی دەست كوردیو كەوتووە ، وەزارەتی پێشمەرگە یەكەم وەزارەت دەبێت موچە وەردەگرێت و خانەنشینانیش دواكەس موچە وەردەگرن.
سەرچاوەیەكەی وەزارەتی دارایی بە كوردیوی ڕاگەیاند : كەدوای ئەوەی توانرا لەماوەی 6 مانگی ڕابردوو موچەی وەزارەتەكان لەماوەی مانگێكدا دابەش بكرێت ئیتر لەمەودوا ئەم لیستە جێگیر دەكرێت بۆ دابەش كردنی موچەی وەزارەت و دەستەكان.
سەبارەت بەدیاریكردنی ڕۆژی دابەش كردنی موچە سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی وتی : لەسەرەتای ساڵی ئایندە ڕۆژی دابەشكردنی موچەش دیاری دەكرێت.
ئەمەی خوارەوە ڕیزبەندی وەزارەت و دەستەكانە بۆ دابەش كردنی موچە


دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە
یەكەی (80 و 70)
وەزارەتی پەروەردە
وەزارەتی تەندروستی
وەزارەتی دارایی و ئابووری
شەهیدان و زیندانیانی سیاسی
وەزارەتی شەهیدان
وەزارەتی خوێندنی باڵا
ئەنجومەنی دادوەری
وەزارەتی داد
وەزارەتی ئەوقاف
وەزارەتی سامانە سروشتیەكان
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و مووچەی كەمئەندامان
ئەنجومەنی ئاسایش
وەزارەتی شارەوانی
وەزارەتی كارەبا
دەزگای ئاسایش
زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن و ب . رەگەزنامە
وەزارەتی گواستنەوە
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی كشتوكاڵا
دیوانی چاودێری دارایی
دەستەی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم
دەستەی ژینگە
دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی دەستپاكی
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن
دەزگای مین
وەزارەتی پێشەسازی و بازرگانی
وەزارەتی رۆشنبیری
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە
سەرۆكایەتی هەرێم
سەرۆكایەتی پەرلەمان
ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی ناوەخۆ
لیوای نەوت
خانەنشین