مووچە پاشەکەوتکراوەکان بەم میکانیزمە دەگەڕێندرێتەوە

شەممە, 01 کانونی یەکەم 2018 06:06

 

 

حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت کە لە پلانیدایە سەرجەم مووچە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەران بگەڕێنێتەوە بەڵام بەشێوازی تایبەتی خۆی.


لەوبارەیەشەوە سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت بە دواڕۆژ-ی وتووە: "حکومەت بڕیاریداوە سەرجەم مووچە پاشەکەوتکراوەکان بگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانبەران بە جۆرێک ئەو پارەیە تەنیا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەتدا بەکاردێت.

 

ئاماژەشی بەوە داوە: فەرمانبەران دەتوانن ئەو پارەیە لە هەموو مامەڵەیەکدا لەگەڵ حکومەت بەکاری بهێنن، وەکو قەرزی نیشتەجێ و خانووبەرە و کارەبا و ئاو و رسوماتی ئۆتۆمبێل و مامەڵەکانی دیکە.

 

دەشڵێت: "حکومەت ئەم بابەتە لە پڕۆژەیاسای چاکسازیدا جێدەکاتەوەو دوای پەسەندکردنیشی لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە لەماوەی سێ مانگدا جێبەجێ دەکرێت".