وێنه‌ _ رووداوێكی هاتووچۆ ده‌بێته‌ هۆی سه‌رسورمانی هاتوچۆی هه‌ولێر

03/12/2018 - 15:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت:

   رووداوه‌كه‌

به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ كه‌ بۆته‌ هۆى هه‌ڵدانى به‌ردێك كه‌ قورساییه‌كه‌ی یه‌ك تۆنه‌ بۆ دووری 50 مه‌تر له‌ ئه‌نجامدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو.

فازڵ حاجی، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر  به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌سه‌ر شه‌قامی 120مه‌تری له‌كۆتایی ئه‌و به‌شه‌ی ده‌كه‌ویته‌ نزیك ماجدی مۆڵ، ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئه‌ڤه‌لۆنی تایبه‌ت كه‌ شوفێر و دوو سه‌رنشینی تێدابووە، به‌هۆی تیژڕەوییه‌وه‌ خۆی كێشاوە به‌و به‌ردانه‌ی دانراون له‌ كۆتایی رێگاكه‌ كە مەبەست داخرانە.

وتیشی: "به‌هۆی خۆپێداكیشانه‌كەوە شۆفێر ‌و سه‌رنشینێك‌ له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا و ‌سه‌رنشینێكی دیكه‌ش كه‌ ئافره‌تێك بووە، به‌سه‌ختی زامداربووە".

فازڵ حاجی رایگەیاند: له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش سه‌باره‌ت به‌هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ لێخوڕینه‌كه‌ له‌ژێر كاریگه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه‌، چونكه‌ بڕێكی زۆری مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ هه‌بووه‌".

وته‌بێژی هاتوچۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئێمه‌ كه‌ چووینه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ بۆ لێپێچینه‌وه‌ له‌هۆكاره‌كان، تووشی شۆك بووین، چونكه‌ به‌ردێك كه‌ كێشه‌كه‌ی زیاتر له‌ ته‌نێكە، به‌هۆی زه‌بری پیاكێشانه‌وه‌ فڕیوه‌ بۆ مه‌ودای زیاتر له‌ 50 مه‌تر، كە ئه‌مه‌ش جێگای سه‌رسوڕمانه‌.

 

ر.ق

ئەلبوومی وێنەکان