له‌ هه‌ولێر فه‌رمانی له‌ سێداره‌ دان بۆچوار كه‌س ده‌رچوو

04/12/2018 - 15:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وای ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له‌ نیسانى ساڵى (2014)، چه‌ند چه‌كدارێك  هه‌ڵیانكویایه‌سه‌ر مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان، پاسه‌وانێكى ئه‌و باره‌گایه‌ به‌ ناوى (قاسم عه‌زیز) كوشت،  ئه‌مڕۆش دادگا فه‌رمانى له‌ سێداره‌دانى بۆ هه‌ر چوار تاوانباره‌كه‌ ده‌ركرد
(ئیسماعیل بۆسكێنى) پارێزه‌رى پاسه‌وانه‌ كورژاروه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ  ڕایگه‌یاند: دواى چه‌ندینجار له‌ ته‌میزكردنه‌وه‌ى بڕیارى دادگا، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، به‌پێى ماده‌ى 406 به‌ تۆمه‌تى كوشتنى به‌ ئه‌نقه‌ست، بڕیاری لەسێدارەدان بۆ هەر چوار بكوژه‌كه‌ دەرچوو، كه‌ دوانیان ده‌ستگیر كراوه‌و دوانه‌كه‌ی تریش هه‌ڵاتون و به‌غیاب فه‌رمانه‌كه‌یان بۆده‌رچووه‌.

له‌باره‌ى هۆكارى دواكه‌وتنى فه‌رمانه‌كه‌ بۆسكێنی ئه‌وه‌شی بۆدوارۆژ ئاشكرا كرده‌وه‌، چه‌ندینجار خانه‌واده‌ى بكوژه‌كان بڕیارى دادگایان ته‌میزكرده‌وه‌ و هه‌وڵیشیاندا به‌شێوازى كۆمه‌ڵایه‌تى عه‌شارى بابه‌ته‌کە چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه‌ بڕیارى كۆتایى تا ئه‌مڕۆ دواخرابوو.

 ن.ش