خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی موچەی مانگی (9) راگەیەنرا

پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2018 07:09

خشتەی نوێی دابەشكردنی موچەی مانگی(9) ئاشكرادەكرێت و بەگوێرەی خشتەكە، ئەمڕۆ موچەی هێزەكانی(70) و (80) و كەمئەندامانی سەنگەر دابەشدەكرێت و رۆژی یەكشەممەی داهاتووش موچەی وەزارەتی پەروەردە دەدرێت.

بەگوێرەی زانیاریەكان ئەمڕۆ 6ی 12ی 2018، موچەی مانگی (9)ی هێزەكانی (70) و (80) دابەشدەكرێت، هەر لەزانیارییەكاندا هاتووە،"كەمئەندامانی سەرنگەریش موچەیان پێدەدرێت".

هەرچەندە تائێستا بانك و گەنجینەكان ئاگادارنەكراونەتەوە لەبارەی دابەشكردنی خشتەی موچەی بۆ رۆژی یەكشەممەی داهاتووە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەكان، رۆژی 9ی 12ی 2018، موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.

 

 

 

 

 

 

snn