ڤیدیۆ... هاوسەری ئەو تۆمەتبارەی تەقەی لەدكتۆرەكە كرد ڕونكردنەوە دەدات

پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2018 09:44

 

هاوسەری ئەو تۆمەتبارەی تەقەی لە پزیشكەكەی سلێمانی كرد ڕوونكردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت: مێردەكەم دوو جار نەشتەرگەری لای دكتۆر كەمال بۆ كراوە دۆخی تەندروستی جێگیر نەبووە.

هاوسەری ئەو تۆمەتبارەی كە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا تەقەی لە پزیشكەكەی شاری سلێمانی كرد، ڕایگەیاند:" لە ساڵی ٢٠١١ هاوسەرەكەم نەشتەرگەری نەخۆشی دەوالی بۆ كراوە لای پزیشك كەمال ئەحمەد بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ بارودۆخی خراپتر دەبوو و نەشتەرگەرییەكەی سەركەوتوو نەبوو".

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو:" چەندین ساڵە هاوسەرەكەم بەدەست ئەو نەخۆشیەوە دەناڵێنێت و توشی ئازارێكی سەخت بوو لە سكیدا و چەندین جار سەردانی دكتۆر كەمال ئەحمەدمان كرد بەڵام بێ ئەنجام بوو".


هاوسەری ئەو تۆمەتبارە كە بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەشكرد: هاوسەرەكەم دواین جار كە سەردانی دكتۆر كەمالی كردووە ڕەمەزانی ئەمساڵ بووە دكتۆر كەمال پێی وتین دوو دەمارم بە هەڵە گرێداوە ئەوە بۆت دەكەمەوە.

 

دەقی وتەكانی:

س ب