بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆ هۆشداری ده‌داته‌ شوفێران

پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2018 12:20

 

لەبارەی وەستان لە شوێنی ڕێگەپێدراو، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سۆران، ئاگاداری شوفێرانی سنوره‌كه‌ی ده‌كات کە لە سەنتەری شار وەستان لە شوێنی ڕێگەپێدراو تەنیا بۆ ماوەی پێنج خولەک ڕێگەپێدراوە، بە پێچەوانەوە پسوولەی پێبژاردنی بۆ دەکرێت.

 بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سۆران ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردەوە، تێیدا ھاتووە "ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە، کە لە سەنتەری شار وەستان لە شوێنی ڕێگەپێدراو تەنیا بۆ ماوەی پێنج خولەک ڕێگەپێدراوە، بە پێچەوانەوە پسوولەی پێبژاردنی بۆ دەکرێت".


ھەر لە ئاگادارییەکەدا باس لەوەش کراوە "ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە ھەڵگری تابلۆی شارەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق بێت، یان مەنەفێست بێت، بە ئامێری گواستنەوە (کرێن) بۆ بەرێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سۆران دەگوازرێتەوە و بەپێی یاسا دەستی بەسەردا دەگیرێت".

ر.ق