ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای شاره‌كانی كوردستان

پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2018 12:29

له‌ راگه‌یاندراوێكدا  بەرێوەبەرایەتی كەشناسی‌و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات ،سبه‌ینێ هه‌ینی  ئاسمان هەور‌و باران بێت، لەگەڵ هەورە تریشقە، ئاستی بارانبارین لەهەندێك كات مامناوەند دەبێت.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی  بەرێوەبەرایەتی كەشناسی‌و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان،هاتوه‌  پێشبینیەكانی خۆی لەسەر رەوشی كه‌ش و هه‌وای شاری هەولێر بەرزترین پلە 14 نزمترین 12 ،پارێزگای  سلێمانی بەرزترین پلە 11 نزمترین پلە 10،  وه‌ پارێزگای دهۆك بەرزترین پلە 11 نزمترین 10، شاری كەركوك بەرزترین پلە 15 نزمترین 14.

 ن.ش