له‌م پارێزگایه‌ چه‌نك كه‌ڵو په‌لێكی ئیسرائیلی ده‌ستی به‌سه‌ر داگیرا

پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2018 12:49

 

 ده‌سته‌ی گشتی گومرگی عێراق رایگه‌یاند له‌ پارێزگای به‌سره‌ ده‌ست گیراوه‌ به‌سه‌ر حاویه‌ك، كه‌ چه‌ند جۆره‌ كه‌ل و په‌لێكی جیاوازی ئیسرایلی باركردوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمی پێ بێت.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا ده‌سته‌ی گشتی گومرگی عێراقی ئاشكرای كردوه‌، كارمه‌نده‌كانی گومرگ له‌ به‌نده‌ری ئوم قه‌سر توانیان ده‌ست به‌سه‌ر  حاویه‌كی (20) پێی  دابگرن ، كه‌ چه‌نده‌ها جۆر كه‌ڵ و په‌لی ئیسرائیلی تیا بووه‌ و به‌ێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی هه‌بێت .

 ن.ش