بزانه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له‌ دكتۆره‌كه‌ كردوه‌ چی ده‌ڵێت

پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2018 12:54

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد ئه‌وكه‌سه‌یان ده‌ستگیر كردوه‌ ، كه‌ته‌قه‌ی له‌ دكتۆر كه‌مال ئه‌حه‌مه‌د پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری كرد ، ئه‌مرۆ پۆلیسی سلێمانی وتەی ئەو کەسە بڵاو كرده‌وه‌ دەڵێت: ئەو پزیشکە "غەدری لێکردووە و زیانی پێگەیاندووە بۆیە ئەو کارەی ئەنجامداوە.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: ئەو تۆمەتبارەی تەقەی لە پزیشكەكەی شاری سلێمانی كرد، ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی بەندكراوە و كەسوكاریشی دەتوانن سەردانی بكەن.

سەبارەت بەوەی ئەو تۆمەتبارە لە وتەكانیدا چی وتووە، نەقیب سەركەوت ئه‌وه‌شی بۆ دوارۆژ ئاشكرای كردوه‌،لای دادوەر قسەی لێوەرگیراوە و وتویەتی نەخۆشی ئەو پزیشكە بووم و غەدری لێكردووم و چاك نەبوومەتەوە و زەرەرم پێگەیشتووە، بۆیە ئەو كارەم كردووە.