هۆكاری دانه‌مه‌زراندنی سندوقی داهاته‌ نه‌وتیه‌كان ئاشكرا كرا

پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2018 13:25

سندوقی كوردستان بۆ داهاته‌ نه‌وتیی ‌و گازییه‌كانی كوردستان به‌هۆی ملمڵانێ حزبی تا ئێستا دانه‌مه‌زاره‌وه‌" و به‌ده‌مه‌زراندنی ئه‌م سندوقه‌ ده‌سه‌لاته‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

په‌رله‌مانتارێكی پێشوی كوردستان دوو هۆكاری دانه‌مه‌زراندنی سندوقی داهاته‌ نه‌وتی و گازییه‌كانی هه‌رێمی ئاشكراكرد.

 د.عزه‌ت سابیر شاره‌زا له‌ بوارى ئابورى و مامۆستاى زانكۆ و په‌رله‌مانتاری پێشوی كوردستان هۆكاره‌كانى دانه‌مه‌زراندنى ئه‌و سندوقه‌ى بۆ رادیۆی نه‌وا  ئاشكراكرد و وتى "له‌به‌ر دوو هۆكاره‌، یه‌كه‌م ده‌یانه‌وێت بزانن كێ ده‌كه‌ن به‌ سه‌رۆكى سندوقه‌كه‌، كه‌ پله‌ى وه‌زیرى هه‌یه‌، دووه‌میش ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌".
وتیشى "به‌دامه‌زراندى ئه‌و سندوقه‌، داهاتى نه‌وت شه‌فافتر ده‌بێت".
حسام حه‌كیم به‌رزنجى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رێكخراوى گه‌شه‌پێدانى ئابورى كوردستان، كه‌ كۆنفرانسێكیان سه‌باره‌ت به‌ سندوقى داهاته‌ نه‌وتى و گازییه‌كانى هه‌رێم رێكخستبو، ئاماژه‌ى بۆ هه‌مان رادیۆ وتی "هه‌موو حزبه‌كان هاوڕان له‌سه‌ر دامه‌زراندنى سندوقه‌كه‌، به‌ڵام رێكنه‌كه‌وتنیان له‌سه‌ر پۆسته‌كان، یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌كانى دانه‌مه‌زراندنى ئه‌و سندوقه‌."

و یاساكه‌ی له‌ 2015 له‌ په‌رله‌مان بۆ ده‌رچووه‌ و بەپێی یاساکە سندوقی كوردستان بۆ داهاته‌ نه‌وتیی ‌و گازییه‌كانی كوردستان، ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر چاودێریی ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌بێت كه‌ په‌رله‌مان سه‌رۆك‌ و ئه‌ندامانی هه‌ڵده‌بژێرێت ‌و ئه‌وانیش ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بن.

 

ر.ق