بەرپرسێكی حكومی كۆچی دوایی كرد

پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2018 14:16

له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا ئیدارەی گەرمیان هەواڵی گیان لەدەستدانی بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی گەرمیانی بڵاوكردەوە.

ئیدارەی گەرمیان ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ پێنج شەممە عەبدولڵا محەمەد سلێمان، بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان كۆچی دوایی كرد."

پێشتر بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان باری تەندروستی زۆر ناجێگیرە بووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی ووڵاتی ئەڵمانیا كراوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 6-12-2018 لە نەخۆشخانەی هیوا كۆچی دوایی كرد.

ر.ق