زیانه‌كانی باران بارین له‌ هه‌ولێر

پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2018 15:10

به‌هۆی باران بارینی به‌خوره‌وه‌ له‌ به‌شێك له‌ شاره‌كانی هه‌رێم لافاو درویت بووه‌ و  لە گوندی تۆپزاوە ئەحمەدی پشت گەرەکی ژیان لە باشوری شاری هەولێر بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕەوە ٤٠ بۆ ٥٠ ماڵ ئاو چووەتە ماڵەکانیان زیانی بە کەلوپەلە و کەرەستەکانیان گەیشتووە.

هاوڵاتیانی ئەو گەڕەکە ڕاگەیاند، لە وەرزی باران باریندا ئەم گەرەکە لافاوی تێدا دروست دەبێت و لە شەوی ڕابردووە لافاوی دروستبووە بەڵام کەس نەهاتووە بەدەمیانەوە.  چەندین جار لە ڕێگەی شارەوانی هەولێرەوە داویان کردووە گرفتەکە چارەسەر بکەن بەڵام داواکارییەکانیان جێبەجێنەکراوە.

 باسیان لەوەشکرد، ئەمڕۆ چەندین جار داوایان لە بەرگری شارستانی هەولێر کردووە و بێن بەدەم داواکارییەکانیانەوە بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک بەدەم داواکارییەکانیانەوە نەهاتوون.

 ئەوەشیان خستەڕوو، لە پێناو ئەوەی ئاو نەچێتە ماڵەکانیانەوە بەربەستیان داناوە هەتا توشی زیان نەبنەوە.

ر.ق