لە بارەی پشووەوە بڕیارێکی نوێ دەدرێت

07/12/2018 - 09:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

حكومەتی عیراق لەرێگەی یاسایەكەوە، هەرێمی كوردستان پابەندی پشووە فەرمییەكانی دەكات،


سەلیم شوشكەیی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەsnn ي وتووە: بەپێی یاسا دەبێت زۆربەی بۆنە گشتییەكانی عیراق، هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوەو لە شارەكانی هەرێمیش هاوشێوەی عیراق بكرێتە پشووی فەرمی.


ڕاشیگەیاندووە پرۆژەیاسای بۆنە گشتییەكان، كە لە ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆكراوەو چاوەڕوانی پەسەندكردنی دەكرێت، بەشێوەیەك داڕێژراوە، بۆنە گشتگیرەكان دەكرێنە پشووی فەرمی لە سەرتاسەری عیراق، بە هەرێمی كوردستانیشەوە، پێكهاتەكانیش تایبەتمەندییان پێدەدرێت و هەر بۆنەیەك كە تایبەت بێت بەخۆیان، بۆیان دەكرێتە پشووی فەرمی و كەسانی سەر بەو پێكهاتەیە، لەو رۆژەدا دەوام ناكەن.


ئەمەش لەكاتێكدایە حكومەتی عیراق بەبۆنەی ساڵڕۆژی كۆتایی هێنان بە گروپی تیرۆریستی داعش، رۆژی 10ی ئەم مانگەی كردە پشووی فەرمی، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو ڕۆژەی نەکردە پشوو