كەشناسی هەرێم لەسەر هاتنی شەپۆلێكی بارانبارین هۆشداری دەدات

08/12/2018 - 12:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەم هەفتەیە شەپۆلێكی تری باران بارین ڕوو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات.

 


بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: ئەو شەپۆلە باران بارینەی لە چوارشەممەی ڕابردووە ناوچەكانی هەرێمی گرتووەتەوە ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت و لە هەندێ ناوچەدا بارانی بە لێزمە دەبارێت.

 


ئەوەشی خستەڕوو: سبەینێ یەك شەممە پلەكانی گەرما دادەبەزێت و بارانێكی مام ناوەند دەبارێت تا ئێوارە، پاشان ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور ئەگەر دروستبوونی تەم هەیە لەشەودا.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد: بەشێوەیەكی كاتی لە ڕۆژی دووشەممەوە كاریگەری ئەم شەپۆلە نامێنێت بەڵام پێشبینی دەكرێت ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە شەپۆلێكی تری باران بارین ڕوو لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بكات.

 

 

س ب