پاشه‌كه‌وتی موچه‌ هه‌ڵگیراوه‌ له‌ پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی 2019

شەممە, 08 کانونی یەکەم 2018 11:53

 

به‌پێی لێدوانی به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی دارایی له‌ پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2019ى حكومه‌تى هه‌رێمدا پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ هه‌ڵگیراوه‌.

بەڕێوەبەری گشتى بودجه‌ لە وەزارەتی دارایی و ئابورى راگه‌یاند: له‌پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2019ى حكومه‌تى هه‌رێم، پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ هه‌ڵگیراوه‌، به‌گوێره‌ى ئه‌و داهاته‌ى ده‌گاته‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى، به‌مه‌رجێک ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى له‌ به‌غداوه‌ دێت له‌گه‌ڵ داهاتى ناوخۆ و نه‌وتى هه‌رێم بتوانرێ به‌شى ته‌واوى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بكات.

ناوبراو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ده‌كات بڕیارى كۆتایى له‌باره‌ى پاشەكه‌وتى مووچه‌ درابێت و له‌وباره‌یه‌وه‌  بۆ دوارۆژ پەروین محەمەدبەڕێوەبەری گشتى بودجه‌  وتی: ئه‌و بودجه‌یەى داڕێژراوه‌ له‌چوارچێوه‌ى ره‌شنووسى پڕۆژه‌یاساى 2019یه‌ دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى په‌سه‌ندیكرد ده‌نێردرێته‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و پاشان ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌كرێت.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: هه‌ر كاتێك هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە رێككەوتن، ئەوان پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.

وتیشى: "بەپێی پڕۆژەیاساى بودجەی ساڵی 2019، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌بێ پاشه‌كه‌وت ئامادەكراوە، بەڵام دیارنییە كەی بودجە پەسەنددەكرێت و هه‌رێم و به‌غداش كه‌ى رێكده‌كه‌ون".