ڤیدیۆ... سەردار عەبدوڵڵا: صلاح الدین بەهائەدین ئازاترین پیاوی كوردە

09/12/2018 - 12:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

چاودێرێكی سیاسی و پەرلەمانتاری پێشوی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت: ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئازاترین پیاوی كوردەو ئەگەر ئەو نەبوایە حكومەتی هەرێم نەدەما.

 

سەردار عەبدوڵا چاودێری سیاسی و پەرلەمانتاری پێشوی گۆڕان، لەبەرنامەی پانۆرامای كەناڵی كوردساتدا ڕایگەیاند: مەوقیفی یەكگرتوو تەواو جیاوازە، مەوقیفێكی ئازایانە و بەرپرسیارانەو شەریفانە بوە بە درێژای ساڵانی ڕابردوو، دەبێت دان بەو ڕاستیەدا بنێین.


هەروەها ووتیشی: ئەو هەموو هێرشەی كرایە سەر یەكگرتوو لەبەر یەك شت بوو، ئەویش لەبەر ئەوەی سیاسەتی یەكگرتوو هەستكردن بوو بە مەسئولیەت و دەیزانی دۆخی هەرێم بەرگەی شەڕی ناوخۆ ناگرێت و باجەكەشیدا.


سەبارەت بە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، سەردار عەبدوڵا ئاماژەی بەوەكرد: مامۆستا صلاح الدین بەهائەدین یەكێكە لە ئازاترین پیاوەكانی كورد، بەرژوەندی كوردی لەبەرچاو گرت.


ئەوەشی خستەڕوو: یەكگرتوو لە ساڵی 2018 لەگەڵ كۆمەڵ و گۆڕان لەحكومەت بهاتایەتە دەرەوە، حكومەت توشی شەلەل دەبوو وە حكومەتی هەرێم نەدەما.

 

س ب

 

ڕەنگاڵە