له‌سه‌ر پۆستێكی له‌ فیسبوك رۆژنامه‌نوسێك ده‌ستگیر ده‌كرێت

یەک شەممە, 09 کانونی یەکەم 2018 13:25

بەهۆی رەخنەگرتن لە نەخۆشخانەی بەخشین، بەرهەم ساڵح رۆژنامەنوس و کارمەندی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەستبەسەرکرا .

به‌رهه‌م سالح كه‌ پیشه‌ی رۆژنامه‌نوسه‌ و ئێستا له‌ كه‌نالی ئێن ئارتی هه‌وال سازه‌ پێشتر له‌ پۆستێكی له‌ تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبوك ره‌خنه‌ی له‌ ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین گرتوه‌ و ئه‌وانیش سكالایان له‌سه‌ر تۆمار كردوه‌ و ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9ی كانونی یه‌كه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ .

دڵشاد عەبدولرەحمان خاڵی بەرهەم ساڵح  ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرهەم لەلایەن بنکەی پۆلیسی برایم ئەحمەدەوە دەستبەسەرکراوە و پێشیانڕاگەیاندوین پێدەچێت تا ١٧ی ئەم مانگە ئازاد نەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانی بەرهەمی کردووە و تەندروستی زۆرباشە.

ر.ق