به‌ هۆی پشوی به‌یانیه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ ره‌خنه‌ ده‌گرێت

09/12/2018 - 17:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

دوا ئه‌وه‌ی حكومه‌تی  عێراق بە بڕیاری عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕۆژی دوو شەممە 10-12-2018 بەبۆنەی ساڵیادی تێكشكاندنی داعش-ەوە كرایە پشووی فەرمی و لای خۆشه‌یه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌زاری وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند ئه‌م پشوه‌ هه‌رێم ناگرێته‌وه‌ ، ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ ره‌ خنه‌ ده‌گرن  لە حكومەتی هەرێم و ڕایدەگەیەنن، پێشمەرگە ئەفسانەی داعشی تێكشكاند و شكۆی بۆ كوردستان گێرایەوە، بەڵام لە ڕۆژی سەركەوتن بەسەر داعشدا عیراق دەیكاتە پشوو، هەرێم لەو پشووە بێ دەنگە، 

لەو بارەیەوە، لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ مەشق و پڕۆسەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە خەڵكی ڕاگەیاند، ڕاگەیاندنی پشوو بۆ هەر یادێك یان مەڕاسیمێك لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە دەدرێت، هەر بڕیارێكیش لای ئەوانەوە دەربكرێت ئێمە وەك وەزارەتی پێشمەرگە پابەندین پێوەی.

وتیشی، “پێشمەرگە بەشێكی سەرەكی بووە لە تێكشكاندنی ئەفسانەی داعش لە عیراق و هەرێمی كوردستان بەگشتی، بەڵام لەلایەن هەندێك بەرپرسانی حكومەتی عیراقەوە ناوی پێشمەرگە لەگەڵ ناوی هێزە عیراقیەكانی دیكە لە تێكشكاندنی داعش ناهێنرێت”.

ڕاشیگەیاند، بڕیاری پشوو بۆ یادێكی ئاوها گەورە و لەناوبردنی داعش، كە پێشمەرگە كارەكتەری سەرەكی بووە بۆ هەموو كوردێك جێگەی خۆشحاڵیە، بەڵام بڕیاری كۆتایی لای سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانە.

 

 

ر.ق