خشتەی دابەشكردنی مووچەی ئەم هەفتەیە ئاشكراكرا

10/12/2018 - 08:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول لە 5ی ئەم مانگەوە دەستی پێ‌ كردووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەی 5 وەزارەت و چەند توێژێك دابەش بكرێت و سەرچاوەیەكی دارایی دەڵێت: “لەم هەفتەیەدا مووچەی كەسوكاری شەهیدان و كەمئەندامان-یش دابەش بكرێت”.

سەرچاوەیەك لە وه‌زاره‌تی دارایی بۆ (كوردیو) ڕایگەیاند، كە ئه‌مرۆ دوو شەممە10-12-2018 مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت و ڕۆژی سێ‌ شەممە مووچەی وەزارەتی دارایی دابەش دەكرێت.

وتیشی، “ڕۆژی چوار شەممە مووچەی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ مووچەی كەسوكاری شەھیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی خەرج دەكرێت”.

ئاشكراشی كرد، كە ڕۆژی پێنج شەممە 13-12-2018 مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجوومەنی دادوەری ھەرێم دابەش دەكرێت.

بە وتەی سەرچاوەكە، هەر لەم هەفتەیەدا مووچەی كەمئەندامانیش لە ڕۆژی چوار شەممە یان پێنج شەممە دابەش دەكرێت.